كەمی ڤیتامین و نیشانەكانی لە جەستەدا

كەمی ڤیتامین و نیشانەكانی لە جەستەدا

هەندێك لەو نیشانە هەن كە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بزانرێت چ ڤیتامینێك لەجەستەماندا كەمە، كاتێكیش دەزانیت چ جۆر ڤیتامینێك لەجەستەدا كەمە پێویستە كۆمەڵیك خۆراك بخۆرێت بۆئەوەی جێگەی ئەو
ڤیتامینانە بگرێتەوە
گەر هەوكردنی بەردەوامت هەبوو بەتایبەت لەبەشەكانی سەروەی ئەندامی هەناسە وەك
دەركەوتنی برین لەدەم ، شەو كوێری، ووشك بونەو قڵیشاوی پێست، ئەوە بۆ ئەوە دەگەرێەوە كە ڤیتامین A كەمە لەجەستەت، بۆ لە ناو بردنی ئەو نیشانانە پێویستە ئەو خۆراكانە بەكاربهێنیرێت
كە پێكهاتووە لە ماست و پەنیر، شیر، كەرە، ڕوەكی سەوز وەك سپێناخ كە سەرچاوەیەكی بە هێزی ڤیتامینەكتنە، گێزەر، كاهو، كەلەرم، تەماتە، پاقلەوات، قۆخ، شەربەتی پرتەقاڵ.
هەروەها لەكاتی هەستكردن بە ماندویەتی بەردەوام ، سەرئێشەی بە بێ هۆكار ، قڵیشاندنی لیوەكان، حەساسیەت بە ڕوناكی، دڵەڕاوكێ بەردەوام، ئارەقكردنی لە رادەبەدەر، بۆ ئەو كاتانەش كە ڤیتامین B كەمە، پێویستە جگەر، گۆشت، زەردێنەی هێلكە و سەوزەوات، میوە، پاقلەی سودانی، سپێناخ، كەلەرم، گێزەر بەكاربهێنرێت لەو بارەدا. گەر بەردەوام هەستت بە سەرماكرد، یان خوێن بەربونی پوك، ساڕێژنەبونی برین بە ئاسانی، لەو كاتەدا كەمی ڤیتامین C لە جەستەدا هەیە‌و پێویستە، شەربەتی لیمۆ، پرتەقال، شیلك، تور، سێو، كەلەرم، مەعدەنۆس، تەماتە بەكاربهێنرێت

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو