كەی ریژێم سەركەوتوو دەبێ؟

كەی ریژێم سەركەوتوو دەبێ؟

 

ئەگەر بتەوێ ریژێمێكی سەركەوتوو ئەنجام بدەی بۆ رزگار بوون لە كێشی زیادی لەش و ببیت بە خاوەنی لەشێكی جوان و نموونەیی، پێویستە چەند خاڵێكی گرنگ رەچاو بكرێن بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە سەركەوتنی و بە جێبەجێ كردنیان ئەنجامی سەرسوڕهێنەری دەبێت. گرنگترین تایبەتمەندییەكانی ریژێمی سەركەوتوو بریتین لە: بەكارهێنانی زەیتی زەیتون و گەنمەشامی لە خواردن لە جیاتی رۆن و پشت بەستن بە جێگرەوەكانی شەكری پزیشكی كە ئەسپرتامی تێدایە لە شیكردنەوە. زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی زۆری ریشاڵیان تێدایە وەك سێو، گێزەر، دانەوێڵە بە توێكڵەوە، زەڵاتە‌و خواردنی ئەو گۆشتانەی چەوری تێدایە و ماسی بەتایبەتی ماسی برژاو و خواردنی بڕێكی زۆری زەڵاتە لە سەرەتای خواردنی ژەمەكان.هەروەها كەم كردنەوەی ئەو خواردنانەی نیشاستەیان تێدایە وەك مەكەرونی و برنج و خواردنی میوە دوای سێ كاتژمێر لە ژەمەكان‌و دابەشكردنی ژەمەكانی رۆژانە بۆ چوار ژەم و كەم كردنەوەی خواردنی زۆر لە هەر ژەمێكدا.هەروەها هەوڵبدە خواردنی خیار و جەرجیر و تەماتە لەنێوان ژەمەكان كە یارمەتی پڕ بوونی گەدە و هەست كردن بە تێربوون دەكرێت، بۆ ئەوەی ریژمێكی سەركەوتووترت هەبێت پێویستە بڕێكی زۆر ئاو بخورێتەوە.‌

زۆرترین بینراو