لایەنەپەیوندیدارەكان كەمتەرخەمن بەرامبەر وەرزشی قەزاو ناحیەكان

لایەنەپەیوندیدارەكان كەمتەرخەمن بەرامبەر وەرزشی قەزاو ناحیەكان

رەمەزان هەرنی – رانیە: شاناز عەلی، كچە یاریزان و ناوبژیوانی توپی پێ و فووتساڵ لە شاری رانیەی دەروازی راپەرین ساڵی 1985 لەدایكبووە لە دیمانەیەكی هەفتەنامەی زاری كرمانجی باس لە كارە وەرزشیەكان و دەسكەوتەكانی دەكات و گلەییش لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات كە كەمتەرخەمن لە ئاست وەرزش .
شاناز یاریزان و ناو بژیوانی فووتساڵ و توپی پێ بە زاری كرمانجی راگەیاند" لە تەمەنی 11 ساڵیەوە دەستم بەوەرزشكردن كردووە, سەرەتا لەچالاكی ساڵانەی قوتابخانەكان بەشداریم كرد, دواتر یانەی رانیە داوای كرد بچم ریزی یانەكەیانەوە, ساڵی 1999 پەیوەندیم بەیانەی رانیەوە كرد, لەو یانەیە درێژەم بەژیانی وەرزشیم دا وەك یاریزانی یاری بالە تا ساڵی 2004, لە دوای 2004 وە بووم بە راهێنەری تیپی بالەی یانەی رانیە تا 2006, بەهاوكاری لەگەڵ هاوسەرەكەم ئازاد چنارنەیی كە هەمیشە هاوكارو پاڵپشتمە لەكارەكانمدا ئەو ئەركەمان خستە سەرشانمان, دواتر درێژەم بەخوێندنەكەمدا لە بواری وەرزش, ئێستا مامۆستای وەرزشم لەیەكێك لەقوتابخانەكانی شاری رانیە, ساڵی 2012 لەگەڵ كۆمەڵێك مامۆستاو راهێنەری وەرزشی شارەكە هەستاین بەكردنەوە فێرگەیەكی تۆپی پێ لە دەڤەرەكەدا, لەگەڵ كردنەوەی فێرگەكە منیش تیپێكی سەربەخۆی كچانم دەمەزراند بەهاوكاری مامۆستایانی هاوڕێم لەفێرگەی رانیە, تا ئێستاش بێ دابڕان تیپەكەمان بەردەوامە لەپێگەیاندنی وەرزشكاری كچ".
گوتیشی" لە ساڵی 2018 بووم بە ناوبژیوانی تۆپی پێی فووتساڵ لە یەكیەتی تۆپی پێی كوردستان, كاری ناوبژیوانی خولیایێكی منداڵیم بوو، تۆپی پێ بۆ ئافرەت هیچ قوڕس نیە وەك هەر یارییەكی تر ئارەزوومەندی خۆی هەیە, هەر شتێكیش مرۆڤ حەزی پێبكات دەتوانێت بەئاسانیش سەربكەوێت و درێژەی پێبدات، ئاستی یاری تۆپی پێ زۆر باش دەبینم چونكە لە كوردستان بەردەوام تیپی كچان لەزیاد بوون دان ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە".
ئەوەشی خستەڕوو" بەرنامەم لە ئێستادا پێشخستنی بواری ناوبژیوانیەكەمەو پێشخستنی تیپەكەمە بۆئەوەی خزمەتی زیاتر بە وەرزشی كوردستان بكەین, زۆر دڵخۆشم كە دەبینم رێژەی ناوبژوانی كچ لەزیاد بوندایە".
شاناز روونیشیكردەوە" كچان دێنە ناوبواری وەرزشەوە زۆریشن بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بە وەرزش كەمتەرخەمن, بە تایبەت بەرامبەر بە قەزاو ناحیەكان, چونكە ئەگەر خولێك یان بیانەوێت هەڵبژاردەیەك درووست بكەن, تا یاریزانی سەنتەری شارەكان هەبن حیساب بۆ یاریزان قەزاو ناحیەكان ناكەن، لە ئێستادا خەریكی كاری رۆژانەمم لەپیشەی مامۆستایەتی وەرزشی هەر بۆیە یاری بۆ هیچ شوێنێك ناكەم لەبەر كەمی ئەوكاتەی هەمە, سەرقاڵی خۆئامادەكردنین بۆ دەستپێكردنی خولی فووتساڵی نایاب و پلە یەكی كوردستان ئەگەر بەڕێوەبچێت, ، تیپەكەمان لەفێرگەی رانیە نوێنەرایەتی یانەی رانیە دەكات لەخولی پلەیەكی فووتساڵی كچانی كوردستان".

زۆرترین بینراو