لایەن وپارتە سیاسییەكانی كوردستان كارەكانی یەك ساڵەی سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بەرز دەنرخێنن

لایەن وپارتە سیاسییەكانی كوردستان كارەكانی یەك ساڵەی سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بەرز دەنرخێنن

رەمەزان هەرنی- زاری كرمانجی
رۆژی 10 ی حوزەیرانی ساڵی 2019 نێچیرڤان بارزانی وەك دووەمین سەرۆك لە مێژووی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبەردەم ژمارەیەكی زۆر میوان و كەسایەتی و سەرۆكی وڵاتان سوێندی یاسایی خوارد، دوای ئەوەی لە پەرلەمانی كوردستان 68 دەنگی پەرلەمانی بەدەستێهنا و دوای یەك ساڵ دەستبەكاربوونی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان رۆڵی نێچیرڤان بارزانی بەرز دەنرخێنن.
شوان محەمەد : ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەت كێشانی كوردستان بۆ زاری كرمانجی راگەیاند" سەرەتا هیوای سەركەوتن بۆ نێچیرڤان بارزانی دەخوازین وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان ماوەی یەك ساڵی رابردوو كە وەك سەرۆكی هەرێم دەستبەكاربووە، بارودۆخی عیراق و ناوچەكە و كوردستان بەگشتی پر لە كێشە بوو، ئێمە پێمان وایە ئەو رەوشەی كە دروستبووە زۆر ئاڵوز بوو، بەڵام نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ویستویەتی هاوسەنگی لایەنە سیاسییەكان و یەكرێزی ویەكدەنگی لایەنەكان بەدەستبێنێت و رابگرێت سەركەوتووبووە, لەهەمانكاتدا لەسەر ئەو رەوشەی لە نێوان كوردستان و عێراق هەیە هەوڵی زۆری داوە چارەسەربكات هاوسەنگییەك دروستبكات، دەبینین بۆ داهاتوو سەرۆكایەتی هەرێم كە ماڵی گشتیی هەمووانە زیاتر كار لەسەر یەكرێزی نیشتیمان بكات، لەگەڵ حكوومەتی ناوەند بگەنە رێككەوتن بەهۆی ئەوەی ئێمە لە زەحمەت كێشان پێمان وایە ئەوەی بەدەستمان هێناوە ناتوانین جارێكی تر رادەستی بەغدا بكەینەوە پێویستە بەرگری لەو دەسكەوتانە بكەین بپارێزرێن، خەڵكی كوردستان قوربانی زۆری داوە بۆ بەدەسهێنانی ئەو دەسكەوتانە كە بەدەستهاتووە, ئێستا لە بەغدا هەوڵێك هەیە كە ئەو مافە دەستوریانەی هەرێمی كوردستان هەیەتی لێی وەرگرێتەوە زیاتر دانپێدانان بە كوردستان بكات بەرامبەر ناردنی موچەو بوددجە، پێمان وایە مووچە وقوتی هاووڵاتییان و ژیانیان زۆر گرنگە بەڵام ئایندەی كوردستان و ئەو دەسكەوتانەی بەدەستهاتوون ئەوانیش گرنگن بپارێزرێن بەهۆی ئەوەی ئەم قوناغە سەختە ئابووریە تێدەپەرێت ئەگەر تەواوی مافە دەستوریەكانی كوردستان رادەستی بەغدا بكرێنەوە جارێكی تر بەدەستهێنانەوەی زۆر قۆرس دەبێت
لەكۆتایشدا گووتی"داواكارین نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە بەردەوام هەوڵی داوە زیاتر كار لەسەر ئەمە بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا ، وەك زەحمەت كێشانی كوردستان پەیوەندییەكی ئاسایمان هەیە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو چەندین كۆبوونەوەی ئەنجامدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كارو رۆڵی سەرۆكی هەرێم و چالاكیەكانی بە گرنگ دەبینین .
عەبدوڵا وەرتی : وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بۆ زاری كرمانجی رایگەیاند" نێچیرڤان بارزانی ئەزموونێكی دوور ودرێژی هەیە لە پرۆسەی حوكمرانی لە هەرێمی كوردستان لە ئەرك و كارەكانی خۆی هەمیشە بە سینگ فراوانی قبوڵكردنی هەموولایەنەكان مامەڵە بكات, ئەمە خاڵێكی زۆر باش بوو لە راستیدا لەو ماوەیەشدا توانیویەتی گرژی و ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان خاو بكاتەوە ئێمە ئومێد دەكەین هەر لەسەر ئەو رێچكە و رێگا سیاسییە بەردەوامبێت كە هەموو خەڵكی كوردستان حزب و لایەنە سیاسییەكان بەیەكەوە دەتوانن سەركەوتووبن, پەیڕەو كردن و بەردەوامبوونی ئەو سیاسەتە كە لەسەری دەروات خاڵێكی زۆر باش دەبێت بۆ خۆی و بۆ هەمووان, دووەم ساڵی تەمەنی خۆی لە سەرۆكایەتی دا زۆر گرنگە كە نێچیرڤان بارزانی پرسی حوكمرانی كە پرسێكی ئاڵوزە پەیوەندی بەژیانی هەموو خەڵكی كوردستانەوە هەیە گرنگە هەوڵە دیبلوماسییەكانی خۆی هەر لە ناوخۆ و عیراق و ناوچەكەو جیهان بخاتە گەڕ لە پێناو ئەوەی هاوڵاتییانی كوردستان ژیانێكی شایستەو خوشگوزەران دا بژین.
عەبدولئەحەد ئەفرام : سەرۆكی حزبی دیموكراتی كلدانی بە زاری كرمانجی راگەیاند" ئەوەی من دەزانم و كە شارزایی زۆرم لە كەسایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەیە, نێچیرڤان بارزانی كەسایەتیەكی زۆر زیرەك و وریایە، لە كاتی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی هەرێم جێگای ئومێدی هەموومان بوو، ئەزموونێكی دوور و درێژم هەیە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە ئیدارەدانی حكوومەت سەركەوتووبوو ماوەی چەندین ساڵ ئێستا كە ساڵێك تێدەپەرێن بەسەر پۆستی سەرۆكی هەرێمی هەر بەسەركەوتوویی بەڕێوە بردراوە ئەو پۆستە لەبەرژەوەندی گشتی دا، ئومێدەوارین لەژێر سایەی دەسهەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەرێمی كوردستان بەرەو پێشوە بچێت خەڵكی كوردستان لە ئارامی و سەلامەتیدا بژیت، زۆر دڵنیام نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گەل و نەتەوەی خۆی سەركەوتن بەدەست دێنێت .

زۆرترین بینراو