لەدەڤەری بارزان پێشانگایەكی گوڵ و سروشت كرایەوە

لەدەڤەری بارزان پێشانگایەكی گوڵ و سروشت كرایەوە

رەمەزان هەرنی – دەڤەری بارزان : بەمەبەستی پاراستنی ئەو جۆرە گوڵە سروشتیانەی لە كوردستان مەترسی لەناو چوونیان لەسەرە لە دەڤەری بارزان لەلایەن رێكخراوی گوڵ و سروشت پێشانگایەكیان كردەوە لە قوتابخانەی ساكای بنەرەتی.
تاهر ساڵح ئاڵكەیی , بەرپرسی رێكخراوی گوڵ و سروشت بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لە كوردستان ژمارەیەكی زۆر گوڵی سروشتی هەیە كە ئێستا مەترسی لەناوچوونیان لەسەر هەیە بۆیە وێنەی ئەو جۆرە گوڵانەمان گرتووە بۆ ئەوەی لە ناوچوون بپارێزین و دەسكاری نەكرێن.
ئەوەشی گوت:" لە قوتابخانەی ساكای بنەرەتی پێشانگایەكمان كردەوە بۆ ئەوەی قوتابیان هوشیاری ئەوە بن كاتی گەشت دەكەن بۆ ناو سروشت و ئەو جۆرە گوڵانە دەسكاری نەكەن كە كەمن و مەترسی لەوناوچوونیان لەسەرە لەهەمانكاتدا دانە بەدانە ئەو جۆرە گوڵانەمان ئاشنا كردن بەقوتابیان .

زۆرترین بینراو