
لەسۆران گروپێكی خۆبەخش ژینگەی دەڤەرەكە پاكدەكەنەوە
كۆمەڵە گەنجێكی خۆبەخش لە دەڤەری سۆران، كە لە چەند كوڕو كچ پێكهاتوون هەستاون بە پاككردنەوەی شوێنە گشتییەكان لە زبل و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران.
هەژار ماهیر ئێدلبی، سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، بە زاری كرمانجی راگەیاند " كۆمەڵە گەنجێك كە پێكهاتوون لە چەند كچ و كوڕێكی دڵسۆز و خەمخۆری وڵات، كە هەستاون بە پاككردنەوەی شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان لە زبڵ و خاشاك و پاشماوەكان، بۆ پێویستە هەموو لایەك رێز لەم جۆرە كەسانە بگرین و هاوكاریان بین لە پێناو دەستەبەركردنی ژینگەیەكی پاك و تەندروست بۆ وڵات و كوردستانمان".
گووتیشی " چەند گرینگ بوو ئەگەر هەر تاكێكی ئەم وڵاتە هاوشێوەی ئەم گەنجە خۆبەخشانە هەستیان بە بەرپرسیاریەتی كردبایەو نیشتمانی خۆیان خۆش ویستبایە لەكاتی گەشت و سەردانی كردنی شوێنەكان، پاشماوەی خواردن و خواردنەوەكانیان كۆكردبایەوە نەك پەرتوبڵاو بكەن، كە جگەلە پیسكردنی ژینگە چەندین زیانی دیكە بەدوای خۆیەوە دەهێنێت.