لەپەراوێزی پرسی چاکسازی

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئەبوبەکر دێوانە باڵەکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە دەست بکات بەپڕۆسەی چاکسازی بەتایبەت لە لایەنی دارایی لێرەوە چەند خاڵێک دەخەینە روو.
۱- هەمومان دەزانین ئەم حکومەتە حکومەتێکی بنکە فراوانە زۆرینەی حزبەکانی کوردستان بەشدارن، وەبەشداریش بوون لەبڕیار دان لە جێبەجێکردنی پرسی چاکسازی،کەواتە تو کەحزبەکەت بەشدارە لەحکومەت وەبەشێکیش بووە لەدەرکردنی بڕیاری چاکسازی ئەدی ئەم دژایەتیەت لەچییە،وەک ئەو پەندە کوردییەی کە دەڵێت: بانێک ودوو هەوا.
تۆ بۆ راست گۆ نابیت لەگەڵ جەماوەرەکەت لەلایەک گلەیی دەکەیت لەحکومەت کە کەم وکوری هەیە لەلایەکیش کە حکومەت بڕیاری چاکسازی دەدات دەست بەدژایەتی کردنی دەکەیت وەلەلایەکیش جەماوەری حزبەکەت هاندەدەیت بۆ دژایەتی کردنی حکومەت کەچی لەحکومەتیش بەشداری یان بەشێک بە لەم پڕۆسەیە پێکەوە دەست بەپڕۆسەی چاکسازی بکەن یان راست گۆیانە لەحکومەت بکشێیەوە.
ئەگەر بەراوردێک بکەین لەنێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی عێراقی فیدراڵ کە مستەفا کازمی تازە دەست بەکار بوە وەبەبێ گەرانەوە بۆ کەس بڕیاری چاکسازی دەدات لەوانەش کەم کردنەوەی مووچەی پلە باڵاکانی دەوڵەت لە عێراقێک کە جۆرەها حزبی سیاسی جیاواز وەروتی ئاینی جیاواز وتەنانەت نەتەوەی جیاوازیشی لێیە کەچی هەموویان پشتگیری دەکەن ئەوجەدەلە سیاسیە بێ ماناییە کەچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان هەیە لەهەموو عێراق بوونی نییە لەگەڵ ئەوەش بەشێک لەو حزب ولایەنە سیاسیانەی عێراقیش بەشدار نین لەحکومەت باشە بۆ ناکرێت ئێمەش کە زۆرینەمان کوردین وەزۆرینەشمان بەشدارین لەحکومەت بو ئێمەش پشتگیری حکومەتی خۆمان نەکەین وەدەرفەتێکی پێبدەین وەهاوکاری بین لە پرۆسەی چاکسازی.
باشترە کێشە سیاسیەکانمان تێکەڵی حکومەت وکاری حوکمرانی نەکەین با سیاسیەکان کاری سیاسی خۆیان بکەن بەمەرجێک چیتر ئازاری دەرونی شەری نەفسیش لەگەڵ ئەم خەڵکە نەکەن وەحکومەتیش وحوکمرانان کاری حکومەتداری خۆیان بکەن وەئەگەریش کەم وکوری هەبێت پێیان بڵێین ئەمانە کەموکوریی ئێوەن وەچارەسەریش بخەینەروو نەک تەنها رەخنەگری بێ بەدیل بین.
یەکێک لەدیارترین بانگەشەی حزبە سیاسیەکانی کوردستان لەکاتی هەڵبژاردن بەتایبەت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بریتی بوو لەچاکسازی دارایی وکارگێری بەتایبەت لە مووچەی پلە باڵاکان ونەهێشتنی دوو مووچەیی باشە ئەوە حکومەت خەریکە بەلێنەکانی ئێوە جێبەجێدەکات بۆ دژایەتی دەکەن ئەم دووفاقیە لەپای چی۰
ئەگەر باسی هاوهەڵوێستی نیشتیمانیش بکەین دەبێت هەمومان تەقبولی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکەین کە روبەروی هەرێمەکەمان بویتەوە لەدابەزینی نرخی نەوت کەمی داهاتی ناوخۆیی بەهۆی پەتای کۆرۆنا و سەرەرای ئابلوقەی ئابووری کەحکومەتی فیدراڵی عێراق بەسەر هەرێمی سەپاندوە بۆیە دەبێت هەمومان هاوکار بین تا ئەم بارودۆخە تێپەر بکەین.
خۆزگە ئەم رەخنانەو زمانی سیاسیمان روبەرووی بەغداش بکردایەوە کە ئێمە وەکو هەرێم هەموو ئامادە باشیمان پیشانداوە بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغدا کەچی ئەوان رۆژانە دەستی دەستیمان پێ دەکەن کەچی لەجیاتی ئەوەیە رۆژنامەنوس وسیاسیەکانمان تۆزێک قەڵەمی خۆیان لەدژی حکومەتی فیدراڵ بەکار بێخن دێن تۆمەت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان درووست دەکەن خۆیان بەپارێزەری بەغدا دادەنێن بەرگری لێدەکەن.
لەکۆتاییدا داوا لەهەمو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین کە لەم هەل ومەرجە نا لەبارە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین وەپشتگیری بکەین بۆ پرۆسەی چاکسازی وەحکومی پێش وەختە نەدەین وچاوەڕێی هەنگاوەکانی حکومەت بکەین بەهیوای پاشە رۆژێکی گەش بۆ کوردستان.

زۆرترین بینراو