لە ئاكرێ‌ زیاتر لە چوار هەزار قوتابی بەشدارن لە تاقیكرنەوەكان

لە ئاكرێ‌ زیاتر لە چوار هەزار قوتابی بەشدارن لە تاقیكرنەوەكان

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ‌ : ئەمرۆ شەممە لە ژێر رێنمایەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقیكرنەوەكانی كۆتایی ساڵی قوناغی دوازدەی زانستی و وێژەیی لە ئاكرێ‌ وەك هەموو شارەكانی تری كوردستان دەستپێكرد.
خەلیل قادر، بەرێوەبەری پەروەردەی ئاكرێ‌ بە زاری كرمانجی راگەیاند" تاقیكرنەوەكانی قوناغی 12 ی زانستی و وێژەیی و ئیسلامی دەستپێكردووە هەموو پێداویستیەكانی تاقیكرنەوە و تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا دابینمان كردووە، هەموو قوتابیان دەمامك و دەستكێشیان بەكارهێناوە.
گوتیشی:" زیاتر لە 4400 قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن و ئەوانەی پێشتر لە دهۆك و ناوچەكانی تر تاقیكردنەوەیان دەكرد ئەمساڵ لە ئاكرێ‌ تاقیكرنەوە دەكەن.

زۆرترین بینراو