لە ئاكرێ بە بڕی زیاتر لە 152 ملیۆن دینار سوودمەندانی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری سزادراون

لە ئاكرێ بە بڕی زیاتر لە 152 ملیۆن دینار سوودمەندانی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری سزادراون

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ: لە سنووری قەزای ئاكرێ ئەو هاووڵاتیانەی لە ماوەی رابڕدوو پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیریان وەرگرتبوو، ئەوانەی لە كاتی خۆی سلفەكەیان نەگەڕاندۆتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت بە سزای ماددی سزا دراون.
هەیڤ فواد رەسول، بەرێوەبەری بانكی خانووبەرە لە ئاكرێ بە زاری كرمانجی راگەیاند" لە ماوەی رابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك پاڵپشتییەك بۆ هاووڵاتیان پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری بەسەر هاووڵاتیان و فەرمانبەراندا دابەشكرد، پێویست بوو هاووڵاتیان لە كاتی خۆیاندا قیستەكە بۆ خەزێنەی حكوومەت بگەرێنەوە ئەوانەی ناگەرێنەوە رۆژانە غەرامە بە بڕێكی دیاریكراو لەسەر زیاد دەبێت، ساڵی 2019 لە سنووری قەزای ئاكرێ و بەردەڕەش، هاووڵاتیان بەبڕی 129 ملیۆن دینار غەرامە كراون، بڕیاری گەڕاندنەوەی قیستەكان بۆ فەرمانبەران و هێزەكانی پێشمەرگە راگیراوە بەهۆی پاشكەوتكردنی مووچەكانیان، بەڵام گەڕاندنەوەی قیستی هاووڵاتیان بەردەوامە ئەوەی لەكاتی خۆیدا قیستی نەگەڕانبێتەوە، رۆژانە سزای ماددی لەسەر زیاد دەبێت ئەگەر قیستەكەی نەگەرێنێتەوە بۆ خەزێنە، لە هەمان كاتدا لە ساڵی 2019 بڕی 4 ملیار و نیو دینار قیست لە هاووڵاتیان وەرگیراوە ئەوانەی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیریان وەرگرتبوو" .
بەرێوەبەری بانكی خانووبەرە لە ئاكرێ ئەوەشی خستەڕوو" ئەمساڵ لە مانگی یەك تا ئێستا لە سنووری قەزای ئاكرێ و بەردەڕەش، ئەو هاووڵاتیانەی قیستەكەی لەكاتی خۆیدا نەگەڕاندۆتەوە بۆ خەزێنە بە بڕی 23 ملیۆن و 750 هەزار دینار غەرامە كراون، ئەگەر هاووڵاتیەك بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ساڵ قیستەكەی نەگەرێنێتەوە، ئەوا لەبەرامبەردا مووچەی كەفیلەكەی رادەگیرێت، داوای راگرتنی غەرامەمان كردووە، بەڵام تائێستا بڕیار لەسەر نەدراوە".

زۆرترین بینراو