لە ئامێدێ‌ سێ‌ كەس بوونە قوربانی بوردوومانی فرۆكەی توركیا

لە ئامێدێ‌ سێ‌ كەس بوونە قوربانی بوردوومانی فرۆكەی توركیا

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : لە ناحیەی دێرەلوك سنووری قەزای ئامێدی لە ئەنجامی بوردوومانی فرۆكە كانی توركیا سێ‌ هاووڵاتی بوونە قوربانی.
سامی ئوشانە ، بەرِێوەبەری ناحیەی دێرەلوك لە قەزای ئامێدی بە زاری كرمانجی راگەیاند، فرۆكەكانی توركیا سنووری ناحیەی دێرەلوكیان بؤردوومانكردووە لە قەزای ئامێدی لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتی شەهید بوونەو هاووڵاتیيەكیش برینداربووە.
گووتیشی " ئەو دوو هاووڵاتیيەی شەهیدبوونە كۆرو باوكن بەناوەكانی ( جەلال نورەدین و ئەحمەد جەلال)دانیشتووی سەنتەری ناحیەی دێرەلوكن لە قەزای ئامێدی ".
ئاماژەی بەوەشكرد "بەپێی زانیاریيەكان جگە لە شەهیدبوونی كۆرو باوك هاووڵاتیيەك بریندرابووە تیمەكان و هاووڵاتیيان بەرەو شوێنی رووداوەكە بەرێككەوتوونە بۆ راستی و دروستی بابەتەكە ".

زۆرترین بینراو