لە بارزان كانیاوێك سەرنجی گەشتیار و نەخۆشان بۆ خۆی رادەكێشێت

لە بارزان كانیاوێك سەرنجی گەشتیار و نەخۆشان بۆ خۆی رادەكێشێت

رەمەزان هەرنی
دەڤەری بارزان یەكێكە لەناوچە سەرنجڕاكێشەكانی كوردستان كە گرنگیەكی تەواو دراوە بە بواری ژینگە، كانیەكی سرووشتی لە گوندی بازێ لە دەڤەری بارزان هەیە كە چەندین ساڵە پارێزراوە و لە دێر زەمانەوە خەڵك بۆ چارە سەری نەخوشی بەكاردێنێت و بۆتە شوێنێكی گەشتیاری رۆژانە سەردانی دەكەن.
سەمیر بازی، هاوڵاتیەكی گوندی بازێ‌ یە لە دەڤەری بارزان بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لە گوندی بازێ سەر بە دەڤەری بارزان كانیەك بە ناوی كانیا واش هەیە بە یەكێك لە پاكترین و سازگارترین ئاوی كانیەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، لە لایەن بنكەی تەندروستی و شوێنە پەیوەندیدارەكانەوە دانی پێدا نراوە كە چارەسەری نەخۆشییەكانی بەردی گورچیلە، گەدە، پێست و چەندین نەخۆشی تر دەكات.
گوتیشی:" ئاوی كانیاوی واش لە وەرزی زستاندا گەرمە و هاوینانیش زۆر ساردە، ئەمەش نیشانەیەكی بەهێزە بۆ پاكی ئاوەكە كە ئاوێكی لە ڕادەبەدەر پاك و سازگارە.
ئەوەشی خستەروو:" كانی واش دەكەوێتە شوێنێكی زور سەرنجڕاكێشەوە، لە لایەن شارەوانیی بازێ‌ دەستكاری و چاككردنی بۆ كراوە، هاووڵاتییان لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بە مەبەستی سوود وەرگرتن لەو ئاوە ڕووی تێ دەكەن.

زۆرترین بینراو