لە بارەی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت قایمقامی سۆران روونكردنەوەیەكی دا

لە بارەی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت قایمقامی سۆران روونكردنەوەیەكی دا

محەمەد ئامۆکەیی- سۆران
دوای ئەوەی ئافرەتێک بە پلەی رائید لە یەکێک لە کەناڵەکان قسەی لەسەر ئەوەکرد" گوایە کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، بەهۆی دابین نەكردنی شوێن لە لایەن قایمقامی ئەو شارە رەتکرایەوە.
لەسەر ئەم دەنگۆیە کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران، بەماڵپەڕی زاری کرمانجی راگەیاند" عەمید دیدار و شاندی یاوەری سەردانی سۆرانیان كرد دووشوێنمان بۆ نووسینگەی پاسەپۆرت دابینکرد، یەکێک لەو شوێنانە بینایەکەی نوێ بوو پێم گووتن" ئەو بینا نوێیە دەکەینە موڵکی ئێوە، پێم سەیرە ئەو ئافرەته بەبێ ئاگا لەوەی قسەی کردووە، ئەسلەن ئیشی ئەونەبووە لەسەر ئەو بابەتە قسەبکات.
قایمقامی سۆران، راشیگەیاند" ئەگەر شتێکی لەو جۆرە هەبێت دەبوایە بەرپرسانی تر ئێمەیان ئاگادار کردبایەوە لەوەی کە نوسینگەی پاسەپۆرتی سۆران، لە لایەن بەغداوە رەتكرایەوە، بۆیە ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستی شوێن ئامادەیە دوای جەژن دەست بە کارەکان دەکرێت بۆ رایکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان.

زۆرترین بینراو