لە باڵەکایەتی دوو کێلگەی مەترسی دار پاک دەکرێنەوە

لە باڵەکایەتی دوو کێلگەی مەترسی دار پاک دەکرێنەوە

محەمەد ئامۆکەیی- چۆمان:
تیمەکانی مینلابەر خەریکی پاکردنەوەی دوو کێلگەی مەترسی داری مینن.
زێبار خالید گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروبای مینی پارێزگای هەولێر بەزاری کرمانجی راگەیاند:" بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی پاكسازی مین لە ناوچەكە (جەمال جەلال) بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین/هەولێر، بەیاوەری شاندێک سەردانێکی مەیدانی هەردوو تیمی (مینلابەری دەستی و میكانیكەڵی) لە گوندی كانی سپی سەر بە قەزای چۆمان كرد.
زێبار ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو دوو كێلگە مینەی ئێستا كاریان تێدا دەكرێت، زۆر مەترسیدارن و لە رابردوودا ژمارەییەك هاووڵاتی لەو ناوچەیە بونەتە قوربانی، بۆیه‌ لە ئێستادا لە لایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/هەولێر، ڕووبەرێكی زۆر و بەرفراوان لەو كێڵگە مینانە پاككراونەتەوەو كارەكانیان لە قۆناغی كۆتاییدایە، دوایی پاككردنەوەشیان هاووڵاتیان دەتوانن بە مەبەستی كشتوكاڵ كردن و ئاژەڵاداری بەكاری بێنن و سوودی لێوەربگرن.

زۆرترین بینراو