لە بلێ تیمێكی پزیشكی توركی بێ بەرامبەر چارەسەری نەخۆشەكان دەكات

لە بلێ تیمێكی پزیشكی توركی بێ بەرامبەر چارەسەری نەخۆشەكان دەكات

رەمەزان هەرنی
بریارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا تیمێكی پزیشكانی توركی لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ بێ بەرامبەر پشكنین و چارەسەر بۆ نەخۆشەكان بكەن مەبەست لەم چارەسەریە یارمەتی دانی كەسانی هەژارو كەم دەرامەتە.
د. هەوار عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی گشتیی بلێ لە دەڤەری بارزان بە زاری كرمانی گوت:" بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشەكان و یارمەتیدانی كەسانی هەژارو كەم دەرامەت دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر لەگەڵ زنجیرە نەخۆشخانەكانی لوقمان حەكیم لە توركیا توانیمان تیمێكی چەند پزیشكی رازیان بكەین سەردانی نەخۆشخانەكەمان بكەن لە دەڤەری بارزان.
ئەوەشی خستەروو:" تیمی پزیشكی توركی لە چوار پزیشكی پسپۆر پێك هاتووە لە سەرەتای مانگی داهاتوو سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بلێ دەكەن لە دەڤەری بارزان و بێ بەرامبەر چارەسەری نەخۆشەكان دەكەن و لە هەر شوێنێكی كوردستان نەخۆش بیەوێت دەتوانی سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بلێ بكات بۆ وەرگرتنی چارەسەری بێ بەرامبەر.

 

 

 

زۆرترین بینراو