لە بەردەڕەش ٢٠٠هەزار دۆنم زەوی كراوە بە گەنم

لە بەردەڕەش ٢٠٠هەزار دۆنم زەوی كراوە بە گەنم

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : عەبدولوەهاب كەمال حەسەن، بەرێوەبەری كشتوكاڵی بەردەڕەش بە زاری كرمانجی گووت:" سنووری بەردەڕەش لە ڕووی كشتوكاڵییەوە یەكێكە لەو ناوچانەی زۆر گونجاوە بۆ بەروبوومی كشتوكاڵ بەتایبەت گەنم، ساڵانە بەرهەمێكی زۆر گەنم لەم سنوورە بەرهەم دەهێنرێت.
بەرێوەبەری كشتوكاڵی بەردەڕەش جەختی لەوەشكردەوە:" لە بەردەڕەش ئەمساڵ ٢٠٠هەزار دۆنم زەوی كراوەتە گەنم و پێشبینی دەكرێ ئەمساڵ لەو سنوورە ٨٩ هەزار تۆن بەرهەم هەبێ، ئەمساڵ بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو قەیرانە ئابوورییەی كە بەرۆكی جیهان و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە وەكو پێویست نەمانتوانی هاوكاری جووتیاران بكەین، بەڵام دەرمانی تایبەت بە دژە مێروو و قڕكەریان بەسەردا دابەش كراوە.
عەبدولوەهاب كەمال حەسەن، بەرێوەبەری كشتوكاڵی بەردەڕەش ئاشكراشی كرد:" لە بەردەڕەش كار لەسەر دروستكردنی سایلۆیەك دەكرێت كە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەبێت، بەڵام ئەمساڵ تەواو نابێت، بۆیە جووتیاران ناچارن بەرهەمەكانیان بۆ فرۆشتن ببەنە سایلۆی دیكە تا ئەو سایلۆیە تەواو دەبێت".

زۆرترین بینراو