لە دانیشتنی شەوی رابردووی پەرلەمانی عێراق ناكۆكی كەوتە نێو ماڵی شیعە 

لە دانیشتنی شەوی رابردووی پەرلەمانی عێراق ناكۆكی كەوتە نێو ماڵی شیعە 

زاری كرمانجی - هەمزە شێركاوەیی : شەوی رابردوو ٢٦-١-٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق لە سەر پرسی پرۆژە یاسای بودجە ی  ٢٠٢١ دانیشتنی ئاسایی خوی ئەنجامدا، لەدانیشتنەكەدا تیشك خرایە سەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان.
بەم هۆیەشەوە لایەنە شیعەكان ناكۆكی كەوتە نێوانیان رەوتی حیكمە و هاوپەیمانی نەسر و هەندیك لایەنی تر كە خۆیان لە سەر هیچ لایەنێك حساب ناكەن پێیان وابوو ئەو بڕگانەی نێو پڕۆژە یاسای بودجە كە تایبەتن بە هەرێمی كوردستان دەبێت وەك خۆی بڕوات، چونكە رێككەوتنی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانە و پێش رێككەوتنە كەش كۆمپانیای سۆمۆ بڕەكەی دیاری كردووە، كە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە و لە بڕگەی ١٠-١١ پڕۆژەی یاسای بودجە ی ٢٠٢١ حكومەتی عێراق هاتووە.
لەلایەكی تر هەندێك كوتلەی سەربە گروپە چەكدارە كانی عەسایبی ئەهلی حەق  و هاوشێوەكانی 
١١٣ واژووی پەرلەمانتارانیان كۆ كردۆتەو  داوای  رادەستكردنی سەرجەم دۆسییەی نەوتی هەرێم دەكەن، كە بڕەكەی٤٦٠ هەزار بەرمیل رۆژانە لەخۆ دەگرێت. 
لە بەرامبەردا كورد داوا دڵنیایی دەكات كە حكومەتی عێراق سەرجەم شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێم كوردستان لە ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠ دابین دەكات.

زۆرترین بینراو