لە دهۆك پاڵەوانیەتیەتی بازمایانە لە نێوان پاڵەوانانی كوردستان و ئێران ئەنجامدرا

لە دهۆك پاڵەوانیەتیەتی بازمایانە لە نێوان پاڵەوانانی كوردستان و ئێران ئەنجامدرا

لە رۆژانی رابردوو فیدراسیۆنی هونەرە جەنگییەكانی جیهان بە هاوكاری رێكخراوی كانگ فتوای فیدراسیۆنەكان پاڵەوانیەتی بازمایانەی بۆ پاڵەوانانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران رێكخست.
نێزیكەی 30 وەرزشكاری یاری بازمایانە لە هەرێمی كوردستان و ئێران بەشداریان لە پاڵەوانیەتیەكە كردبوو لە نێوانیاندا شاری سۆران بە 8 پاڵەوان بەشداری كردبوو، وڵاتی ئێرانیش بە 6 پاڵەوانی بەشداری هەبوو.
پاڵەوانیەتیەكە بەسەرپەرشتی جەبار باب یەزدین سەرۆكی كانگ فتوای كوردستان ئەنجامدرا، پاڵەوانانی كوردستان و ئێران لە ماوەی بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتیەكەدا ململانێ و ركابەریەكی زۆر لە نێوانیاندا بەدی دەكرا.
لە ئەنجامدا پاڵەوانانی كوردستان توانیان رۆلێكی سەركەوتوو لە پاڵەوانیەتیەكە ببینن و لە چەندین كێش سەركەوتنی بەرچاو بەدەست بێنن، كێشەكانی بەشداربوو، پاڵەوانانی بەشداربوو ململانێ‌ و ركابەریان لە سەر كێشی 50 تاكو 90 دەكرد و سەركەوتووانەش بەرێوەچوو.
لە مەراسیمی كۆتاییدا خەلات و دیاری تایبەت پێشكەش بە پاڵەوانانی سەركەوتوو كرا.
ئەمەش سەركەوتووانی خاوەن پلەی یەكەم و دووەم لە پاڵەوانیەتی بازمایانە
عەبدول واحد ئازاد - 52 كیلۆ پلەی یەكەم- زاخۆ
عەلی رەچا - 57 كیلۆ پلەی یەكەم- ئێران
سەمیان عەگید - 60 كیلۆ پلەی یەكەم- زاخۆ
شەریار ئەحمەد - 63 كیلۆ پلەی یەكەم- سوۆران
بەزاد ساڵح- 70 كیلۆ پلەی یەكەم- دهۆك
ئەمیر محەمەد عەلی - 75 كیلۆ پلەی یەكەم- سۆران
ئازاد سەلام الدین - 90 كیلۆ پلەی یەكەم- دهۆك
خاوەنی سەركەوتوی پلەی دووەم
ئایاد شەعبان - 52 كیلۆ پلەی دووەم -زاخۆ
میكائیل شوكری - 57 كیلۆ پلەی یدووەم- دهۆك
بلند نڤام - 60 كیلۆ پلەی دووەم- زاخۆ
بەروز ایدین - 63 كیلۆ پلەی یەكەم- ئێران
ساڵح ئەیدین - 70 كیلۆ پلەی دووەم- ئێران
سادق - 75 كیلۆ پلەی دووەم- ئێران
سیدرچا - 90 كیلۆ پلەی دووەم- ئێران

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو