لە دیانا منداڵێکی تازە لە دایکبوو فڕێدرا

لە دیانا منداڵێکی تازە لە دایکبوو فڕێدرا

محەمەد ئامۆکەیی- سۆران:
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناحیەی دیانای سەر بەقەزای سۆران منداڵێک بە فڕێدراوی دۆزرایەوە.
رێزان محەمەد باڵەک، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی ئافرەتانی سۆران، بۆ زاری کرمانجی گووتی"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15\7\2019 لەناحیەی دیانا نزیک بنکەی تەندروستی زۆزك، لەسەرشەقام منداڵێکی تازە لەدایکبوو تەمەنی نزیکەی هەفتەیەک دەبێ کە فڕێدراوە دەدۆزرێتەوە، لەلایەن پۆلیس دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەکەمان دوای پشکنینی چڕ لەلایەن دکتۆری پسپۆڕەوە دەردەکەوێ مندالەکە کێشەی تەندروستی نیە بەڵام ماوەیەکی زۆرە شیری پێویستی پێنەدراوە بۆیە پێویستی بەچاودێریەکی تایبەت هەیە تاوەکو بکەوێتەوە باری ئاسایی.
رێزان باڵەک ئاماژەی بەوەشکرد" منداڵەکە ڕەگەزی کچە تاوەکو ئێستاش کەس خۆی بەرپرس نەکردوە وەکو دایک یان باوکی منداڵەکە، بۆیە تا ئەوکاتەی کەسێک دەبێتە خاوەنی یان خانەوادەیەک لە خۆی دەگرێت لای ئێمە دەمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو