لە دەڤەری بارزان واژوو بۆ دیاركردنی رۆژی پێشمەرگە كۆ دەكرێنەوە

لە دەڤەری بارزان واژوو بۆ دیاركردنی رۆژی پێشمەرگە كۆ دەكرێنەوە

رەمەزان هەرنی – دەڤەری بارزان : بەمەبەستی دیاركردنی رۆژی نیشتیمانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژوو بۆ دیاركردنی رۆژی پێشمەرگە لەسەر تاسەری كوردستان دەستی پێكردووە .
رێبەر عوبەید , بەرپرسی ئۆفیسی بارزان لە دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی بە زاری كرمانجی گوت:" وەك دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی لەسەر تاسەری هەرێمی كوردستان هەڵمەتی واژوو كۆكردنەوە دەستی پێكردووە بە مەبەستی دەستنیشانكردنی رۆژێك بۆ پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان .
گوتیشی:" چەندین رۆژە گشت ئۆفیسەكانی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی لەسەرتاسەری كوردستان دەستی كردووە بە كۆكردنەوەی واژوو , لە سنوری قەزای مێرگەسۆر بە گشتی هەڵمەتەكە بەردەوامی هەیەو تائێستا هەزارەها واژوو كۆكراونەتەوە لە هەموو چین و توێژێك هەڵمەتەكەش بەردەوامە .

زۆرترین بینراو