لە رووداوێكی هاتووچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لە دەستدا

لە رووداوێكی هاتووچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لە دەستدا

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : لەسەر رێگای سەرەكی دهۆك - شێخان لە نزیك ناحیەی قەسرۆك ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو لە ئەنجامدا هاووڵاتییەك گیانی لە دەستداو چوار كەسی دیكەش بریندار بوون.
نەقیبی مافپەروەر كاوار شەوكەت لە بەشی هاتووچۆی شێخان بە زاری كرمانجی گووت:" درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی دهۆك بۆ شێخان لە نزیك ناحیەی قەسرۆك ئۆتۆمبێلێكی كەیا جۆری تایبەت وەرگەراو قوربانی لێكەوتەوە".
گووتیشی:" لە ئەنجامی وەرگەرانی ئەو ئۆتۆمبێلە كەسێك گیانی لە دەستدا و چوار كەسی تریش برینداربوون، رووداوەكە بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵ لەلایەن شوفێرەكەوە دروستبوو، دواتر بریندارەكان بۆ نەخوشخانەی شێخان رەوانەكران و تەرمی ئەو هاووڵاتیەش بۆ پزیشكی داد لە دهۆك رەوانە كرا".

زۆرترین بینراو