لە سنووری قەزای رواندز پارە دابەش دەكرێت

لە سنووری قەزای رواندز پارە دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی: ئەمڕۆ 23-11-2020 لە قەزای رواندز دەست كرا بە دابەش كردنی ئەو بڕە هاوكارییەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەڵێنی دابوو دابەش دەكرێت، وەك حكومەتی هەرێم رایگەیاند " ئەم بڕە پارەیە لە لایەن خێرخوازان و سەرمایەداران كۆ كرابوویەوە لە كاتی سەر هەڵدانی كۆرۆنا و كەرنتینە".
دووریا ئەنوەر سدیق، بەڕێوەبەری بنكەی چاودێری و گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی رواندز، گووتی" لە سنووری ئێمە زیاتر لە هەزار خێزان سوودمەندن، بۆ هەر خێزانیش بڕی (100) هەزار دینار تەرخان كراوە".
زیاتر روونیكردەوە" كۆیی گشتی ئەو بڕە پارەیەی بۆ رواندز تەرخان كراوە بریتییە لە 110 ملیۆن و 500 هەزار دینار".

زۆرترین بینراو