لە سنووری مێرگەسۆر 14 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

لە سنووری مێرگەسۆر 14 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

زاری كرمانجی – مێرگەسۆر: لە بیست و چوار كاتژمێری ڕابردوودا لە سنوری دەڤەرەكەمان، قەزای مێرگەسۆر/ دەڤەری بارزان، چواردە توشبووی نوێ بە ڤایروسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید —١٩) تۆمار كران كە دوازدە هاووڵاتی لە گوندی ڕێزان، پێكهاتوون لە پێنج ئافرەت و چوار پیاو دوو منداڵ و منداڵێكی ساوا بە تەمەنی (١٠) مانگ كە هەموویان بەركەوتەیان هەبووە لەگەڵ توشبووانی پێشوو، هەروەها پیاوێكی تەمەن (٥٢) ساڵ لە گوندی دەربۆتك و هەروەها ئافرەتێكی تەمەن (٥١) ساڵ لە گوندی كانی بۆت لە ئەنجامی پشكنینی تایبەت لە لایەن تیم و ستافی ڕاهێنراو لە بەدواداچوونە مەیدانی و تاقیگەییە تایبەتەكان كە ئەركی گەڕان و دەستنیشانكردن و بەدواداچونەكان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە لە تەواوی دەڤەری بارزان لە ئەستوی ماندووبون و شەونخونی ئەواندایە".

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی بلێ

زۆرترین بینراو