لە سنووری پارێزگای هەولێر 108هەزار نەمام دەچێندرێن

لە سنووری پارێزگای هەولێر 108هەزار نەمام دەچێندرێن

پشتیوان كەریم -هەولێر
رێبین ئەحمەد حەوێز : بەڕێوەبەری گشتی پارك و باخچەكانی هەولێر بەزاری كرمانجی راگەیاند " لەبەردەوامی كارو چالاكیەكانماندا ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی پارك و باخچەكانی هەولێر 108 هەزار نەمام دەچێنین لەوانە هەندێكیان لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دەچێندرێن، هەروەها هەندێكیان بۆ قەزای چۆمان دابینكران و شارەوانی قەزاكە هاتن و پێمان دان، بۆ مەخموریش لەپلانمان دایە بەشێكیش لەوێ بچێندرێن.
زیاتریش گووتی " پارێزگای هەولێر د. فەرسەت سۆفی 8000 نەمامی بۆ شاری هەولێر دابین كردووە، ئێمەش لە پلانمان دایە تاكو كۆتایی ساڵ 100هەزار نەمام گوڵ و گوڵزار بچێنین
دەشڵێت " لە پلانی ئێمە دایە كەوا لە تەوای دەروازەكانی دەوروبەری شاری هەولێر بچێندرێن بۆ بنەسڵاوە و كەسنەزانیش دابین كراون.
لەكۆتایشدا گووتی " نەمامەكان جۆرا و جۆرن و هی نەمامگەكانی هەولێرن و هەروەها لەگەڵ كەش و ئاو هەوای هەرێمی كوردستان دەگونجێن .

زۆرترین بینراو