لە سۆران ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە بەرز بوونەوە دایە

لە سۆران ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە بەرز بوونەوە دایە

زاری كرمانجی: بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەست ماڵپەڕی زاری كرمانجی، بەشێك لەو هاووڵاتییانەی بە هۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن، بەبێ ئەوەی ببردرێنە نەخۆشخانە و ناویان تۆمار بكرێت، لە لایەن كەس و كاریانەوە دەنێژرێن.
فەخرەددین وەیسی، سەرپرشتیاری تیمی بەخاكسپاردنی گیان لەدەستداوانی كۆرۆنا، گووتی" تا ئێستا بە فەرمی ناوی 37 كەسمان لا تۆمار كراوە كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو لە لایەن تیمەكەمانەوە بە خاكسپێردراون".
لەبارەی ئەو زانیارییەشەوە كە گوایە هەندێك لە هاووڵاتییان ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن نایانهێننە نەخۆشخانە و ناویان تۆمار ناكەن، فەخرەددین وەیسی، گووتی" ئێمەش زانیاری وامان لە لایە، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچی فەرمیمان لا نییە ناتوانین باسی بكەین".
بەپێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی ژمارەی ئەو كەسانەی ناویان تۆمار نەكردووە و بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و راستەوخۆ لە لایەن كەس وكاریانەوە نێژراون، نزیكەی 40 كەس دەبێت، واتە تا ئێستا نزیكەی 80 كەس لە سۆران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو