لە سۆران كۆرۆنا هاووڵاتییەكی دیكەی كوشت

لە سۆران كۆرۆنا هاووڵاتییەكی دیكەی كوشت

زاری كرمانجی- سۆران: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە سنووری ئیدارەی سۆران 26 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و كەسێكیش گیانی لە دەستداوە.
جواد مەهدی، بەرپرسی ناوەندی كۆرۆنا لە ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی گووت " لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 147 پشكنین كراوە و لەم ژمارەیە 26 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و یەك هاووڵاتیش گیانی لەدەستداوە".
 زیاتر روونی كردەوە" بە بەراورد كردن بە رابردوو ئێستا رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا كەمی كردووە". 

زۆرترین بینراو