لە سۆران و چۆمان 14 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

لە سۆران و چۆمان 14 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی دواین ئامارەكان كە بەدەست زاری كرمانجی كەوتوون، ژمارەیەك كەسی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای سۆران و قەزای چۆمان و ناحیەی خەلیفان تۆماركراون.
سەرچاوەیەكی پزیشكی بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئەمڕۆ شەممە 13-6-2020 لەقەزای چۆمان 11 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، هەروەها لە قەزای سۆران 2 كەس و لە ناحیەی خەلیفان كەسێك تووشی ڤایرۆسەكە بووە.

زۆرترین بینراو