لە سۆران ژماریەک مامۆستاو قوتابی تووشی کۆرۆنابوون

لە سۆران ژماریەک مامۆستاو قوتابی تووشی کۆرۆنابوون

محەممەد مەحموود - زاری کرمانجی
لەدوای کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەرووی قوتابییانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لەماوەی دووهەفتەی رابردوو لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، چەند مامۆستاو قوتابییەک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوونە.
لەم بارەیەوە مامۆستا عەزیز سەعید مەلا ، بەڕێوەبەرەی پەروەردەی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند: لەوکاتەی دەرگای قوتابخانەکان بەرووی قوتابییانی پۆلی ١٢ ەی ئامادەیی کراوەتەوە، ژمارەیەک مامۆستاو قوتابیمان تووشی کۆرۆنابوونە، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران گووتیشی: لەو ژمارەیە، ١٩ مامۆستامان تووشی ڤایرۆسەکەبوونە لەگەڵ ١٦ قوتابی.

بیروڕا

زۆرترین بینراو