لە سۆران کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکرێتەوە

لە سۆران کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکرێتەوە

بەرەڤان شاکر سلێمان لاچ- سۆران: رێکخراوێکی بواری کۆمەڵگای مەدەنی لە سۆران، کۆمەک و هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکاتەوە، هەر وەک خۆیان دەڵێن ئەم کەمپینە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و کەمپینەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

ناسح باهەدین، سەرۆکی رێکخراوی ئاڤا شین بە ماڵپەری زاری کرمانجی راگەیاند: بە ئەرکی خۆمان زانی کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خۆشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان رابگەینین. گووتیشی: کەمپینەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سۆران بەردەوام دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن بە بەخشینی کەرەستەیەک هاوکارییەکانیان بگەینە رۆژئاوای کوردستان. هاوکارییەکان لە سەنتەری شاری سۆران کۆدەکرێتەوە و بەشەو و رۆژ هاووڵاتییان دەتوانن هاوکارییەکانیان بگەیننە دەستمان.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو