لە سۆران 11 ئافرەت خۆیان سووتاندووە و 17 سووتاون

لە سۆران 11 ئافرەت خۆیان سووتاندووە و 17 سووتاون

زاری كرمانجی: بە پێی ئەو ئامارانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، حاڵەتی خۆ سووتاندن لە دەڤەری سۆران لە هەر دوو ساڵی 2019 و تا كۆتایی مانگی 10-2020، 11 كەسن و ئەو ئافرەتانەی سووتاون لە هەر دووساڵ 17 حاڵەت بووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە خۆكوشتن لە ساڵی 2019، چوار حاڵەت هەبووە ، لە ساڵی 2020 دوو حاڵەت.
لە بارەی ئەو سكاڵایانەی لەسەر دەستدرێژی سێكسی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ئافرەتان خێزان لە سۆران تۆمار كراون لە ساڵی 2019، دوو حاڵەت و ئەمساڵ 4 حاڵەت تۆمار كراوە.
كوشتن ئەمساڵ تۆمار نەكراوە، بەڵام ساڵی رابردوو 3 حاڵەت تۆمار كراوە.
كۆی گشتی سكاڵاكان لە ساڵی رابردوو 244 حاڵەت، بەڵام ئەمساڵ كمی كردووە بۆ 165 حاڵەت.
لە نێو ئەو ژمارەیەدا ئەمساڵ 154 حاڵەتی سكاڵا لە لایەن مێینەوە تۆمار كراوە و لە لایەن نێرینەشەوە 10 حاڵەت.
ئەم ئامارە تۆمار كراوانە ئەوانن كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سۆران تۆمار كراوە، لە كاتێكدا لە دەرەوەی ئەم ژمارانەش حاڵەتی دیكە هەن كە كەیسەكانیان نابردرێنە دەزگا فەرمییەكانی حكومی یا رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بە نهێنی دەمێننەوە.

 

زۆرترین بینراو