لە سۆران 11 نۆرینگەی پزیشكی داخران

لە سۆران 11 نۆرینگەی پزیشكی داخران

زاری كرمانجی – سۆران: رێبوار مەحموود، بەرپرسی لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای سۆران، راگەیاند، لە درێژەی كار و چالاكییەكانی تیمی لیژنەكەمان، بۆ بازاڕ و دووكانەكانی سنوورەكەمان لە هەڵمەتێكدا لەژێر چاودێریی كرمانج عزەت قایمقامی قەزای سۆران و بە هەماهەنگیی هێزەكانی ئاسایشی سۆران، لە هەڵمەتێكی چاودێری رێنمایی تەندروستی بۆ تەواوی نۆرینگە و سەنتەرە پزیشكییەكانی قەزای سۆران و ناحیەی دیانا، زیاتر لە (11) نۆرینگە و سەنتەر بڕیاری داخستنیان بۆ درا و ئاگادار كراونەتەوە سەردانی ئۆفیسی سەرەكیی لیژنەی ئابووری بكەن، بۆ كاردانەوەی یاسای لەگەڵ پزیشك و خاوەن سەنتەرەكان".
بەرپرسی لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای سۆران ئەوەشی خستە ڕوو: "سەرپێچییەكانی نۆرینگە و سەنتەرە پزیشكییەكان بریتی بوو لە قەرەباڵغیی زۆر كە زیاد لە چوار كەس لە ژوورەوە بوون، لەگەڵ نەبەستنی دەمامك و سەرپێچیی سكرتێر لە نووسینی ناو و نەبوونی زانیاری ورد، هەروەها بەڕێكردنی زیاد لە 15 نەخۆش".
رێبوار مەحموود، بەرپرسی لیژنەی ئابووری قایمقامیەتی قەزای سۆران ئاماژەی بەوەش دا: "بەردەوام تیمێكی لیژنەی تایبەتی ئابووری بە چاودێریی ئەو سەنتەر و نۆرینگانە پێكهاتووە و لە هەر سەرپێچییەكی رێنمایی كاردانەوەی توندتر لەگەڵیان ئەنجام دەدەن".

زۆرترین بینراو