لە سۆران 40 مسقاڵ زێڕ دۆزرایەوە

لە سۆران 40 مسقاڵ زێڕ دۆزرایەوە

لە گەڕەكی بەختیاری لە شاری سۆران هاووڵاتیەك 40 مساڵ زێر دەدۆزرێتەوە و بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە.
تالب ئۆغز بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" رۆژی پێنج شەممە رێگەی بەر دەرگای ماڵەوەمان خاوێن دەكردەوە، كچەكەم كە تەمەنی 14 ساڵە كارتۆنێكی دۆزیەوە و دایە دەست كۆڕەكەم وایان زانی بۆرغوی ئۆتۆمبێلە، بەڵام پاش ئەوە كە تەماشامان كرد زێڕە، دوای ئەوەی خاوەنەكەی ئاگادارمان كردەوە و داوای زانیاریەكانم لێ كرد، ئەویش هەموو زانیاریەكی پێدام دوای ئەوەی زێڕەكانم رادەست كردەوە.
سەنگەر یاسین، خاوەنی زێڕەكە بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ:" هیچ شوێنێك نەمابوو بۆی نەچین، بەڵام هەر نەمان دۆزیەوە و بێ ئۆمێد بووین لە دۆزینەوەی زێڕەكە، بەڵام پاش دوو رۆژ تالب پەیوەندی پێوە كردین و رایگەیاند زێڕەكانم دۆزیەوە، بۆیە زۆر خۆشحاڵ بووین و دەستخۆشیش لە تالب دەكەین و نموونەی زۆر بێت".

زۆرترین بینراو