لە سیدەكان كچێكی 17 ساڵان بە گوللە بریندار بوو

لە سیدەكان كچێكی 17 ساڵان بە گوللە بریندار بوو


مورشید برادۆستی – سیدەكان : بەرەبەیانی یەكشەممە، لە گوندێكی سەر بە ناحیەی سیدەكان لە رووداوێكی نادیاردرا كچێكی 17 ساڵان بە گوللە بریندار بوو .
رائید سەعدوون هاودیانی گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" كاتژمێر٣:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئاگادار كراینەوە لە هەبوونی زامدارێك لە نەخوشخانەی فریاكەوتنی سۆران، دووایی لێكولینەوەی سەرەتایی دەركەوت كچێك بە ناوی ( د ، ج ، ن ) لە دایك بووی ساڵی ٢٠٠٢ پیشە كچی ماڵ دانشتووی گوندی پەنجاڕی سەر بە ناحیەی سیدەكان لە كاتی پارشێودا بە گوللە بریندار دەبێت .
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران روونی دەكاتەە، پۆلیس ووتەی زامدار بووەكە و كەس و كاریشی وەرگرتووە و بە قسەی خۆی چەكی باوكی لە جوری كلاشینكوف لە ژوورەوە دانراوە ویستویەتی هەڵیبگرێ و پەنجەی بەر میلی چەكەكە كەوتووە لە كاتی هەلگرتن گوللەیەك دەرچووە بەر خوی كەوتووە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هۆكاری رووداوەكە رێكاری پێویست گیراوەنەتەبەر دۆسیەی لێكوڵینەوە كراوەتەوە تاكو ئەنجامی كوتایی لێكولینەوە .

زۆرترین بینراو