لە شێخان هاووڵاتیەك دوو مانگە كرێی مۆلیدە لە هاووڵاتیان وەرناگرێت

لە شێخان هاووڵاتیەك دوو مانگە كرێی مۆلیدە لە هاووڵاتیان وەرناگرێت

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ وەك هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی هاووڵاتیەكی سنووری قەزای شێخان دوو مانگە كرێی مۆلیدە لە هاووڵاتیان وەرناگرێت.
لەزگین سلێمان ئەمین، خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە سنووری شێخان بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان و كوردستان و داخستنی بازاڕ و شوێنەكانی كاركردن و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیارماندا بە بەخشین لە پارەی مۆلیدە یارمەتی هاووڵاتیانی گوندی مێرسیدا بدەین لە سنووری ناحیەی ئەترووش لە قەزای شێخان.
جەختی لەوەشكردەوە:" بڕیارمداوە بۆ مانگی و 3-4 پارە لە هیچ كەسێك وەرنەگرم كە ژمارەی ئەمپێرەكان 100 ئەمپێرە، بەم شێوەیە توانیم یارمەتی خەڵك بدەم، ئامادەم ئەم مانگەش پارە لە هاووڵاتیان وەرنەگرم داواكارم دەوڵەمەندەكان لەم بارودۆخەدا زیاتر یارمەتی هاووڵاتیان بدەن".

زۆرترین بینراو