لە شەقڵاوە دەست بەسەر دوو تۆن کەل و پەلی ماوەبەسەرچوو دا گیرا

لە شەقڵاوە دەست بەسەر دوو تۆن کەل و پەلی ماوەبەسەرچوو دا گیرا

محەمەد ئامۆکەیی- شەقڵاوە: تیمی بەشی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، لەبەردەوامی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیاندا بۆ مارکێت و دوکانەکانی نێو بازاڕی شەقڵاوە، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری کەل و پەلی خواردەمەنی ماوە بەسەرچوو داگرت.

بەشدار قەساب بەرپرسی بەشی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، بەزاری کرمانجی راگەیاند " وەک بەشی چاودێری هەفتانە چەند رۆژێک سەردانی نێو بازاڕ دەکەین، ئەمڕۆش توانیمان دەست بەسەر دوو تۆن کەل و پەلی خواردەمەنی له چەند مارکێت و دوکانێک بگرین، کە لە ماست و ئاو بیپسی و بسکویت و ماسی شەربەت و جەرگی قەدەغەکراو و چەندین جۆری تری کەل و پەلی تری خواردەمەنی پێکهاتبوو.

بەرپرسی بەشی چاودێری گووتیشی" لە داهاتوو بەردەوام دەبین لە بەسەرکردنەوەی بازاڕی شەقڵاوە و ناحیەکانی دەوروبەری بۆیە لێرەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین، له هەر شوێنێک ئاو کەل و پەلی تری خواردەمەنی لەبەر تیشکی خۆریان بینی ئاگادارمان بکەن بۆ دەست بەسەرداگرتنی.

زۆرترین بینراو