لە كانی بۆت قوتابیانی یەكەم خەڵاتكران

لە كانی بۆت قوتابیانی یەكەم خەڵاتكران

رەمەزان هەرنی – دەڤەری بارزان : بەبۆنەی 67ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان، لقی مێرگەسۆری یەكێتی قوتابیان یەكەمەكانی دواناوەندی كانی بۆتی تێكەڵاو خەڵات دەكات.
سالم عیسا، بەرپرسی لقی مێرگەسۆری یەكێتی قوتابیانی كوردستان بە زاری كرمانجی گوت:" بە بۆنەی 18 ی شوبات 67 ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان ژمارەیەك قوتابی خەڵاتكران.
گوتیشی:" بەو بۆنەیەوە قوتابیانی یەكەمی قوتابخانەی دوا ناوەندی كانی بۆتی تێكەڵاو لە دەڤەری بارزان خەڵاتكران.

زۆرترین بینراو