لە مووسڵ تیرۆیستانی داعش هێرش دەكەنە سەر گوندەكان

لە مووسڵ تیرۆیستانی داعش هێرش دەكەنە سەر گوندەكان

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : ماوەیەكە داعش دەستی بە جموجۆل كردۆتەوە، بەو هۆیەوە لە سنووری دەشتی مووسڵ و دەوروبەری مەترسی لەسەر ژیانی گوندنشینان دروستكردووە و هەرەشەی چۆڵكردنی گوندەكان لە هاووڵاتیان دەكەن.
عەلی ملحەم، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ بە زاری كرمانجی گووت:" هاووڵاتیانی مووسڵ و دەوەروبەری ترسیان هەیە كە جارێكی تر هاوشێوەی ساڵی 2014 داعش بگەڕێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئێستا بە ئاسانی هاووڵاتیان جموجۆلەكانی داعش دەبینن.
بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ ئەوەشی گوت:" پێش چەند رۆژێك تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی زلحەفە سەر بە ناحیەی شۆڕە لە نزیك گەیارەی سەر بە پارێزگای مووسڵ لە ئەنجامدا موختاری گوندەكە برینداركرا، دواتر شەر لە نێوان تیرۆریستانی داعش و خەڵكی گوندەكە دروستبوو و دوو تیرۆریستی داعش بریندار بوون، رەوشی گوندەكەش تێكچووە.
عەلی ملحەم، ئەوەشی خستەڕوو :" ئێستا لە مووسڵ و دەوەروبەری لە ناحیە و كۆمەڵگە و گوندەكان مەترسی دورستبووە و بۆتە هۆكاری ئەوەی هاووڵاتیان بیر لە ئاوارەیی بكەنەوە و گوندەكانیان چۆڵ بكەن".

زۆرترین بینراو