لە مێرگەسۆر هاووڵاتیەك خنكا

لە مێرگەسۆر هاووڵاتیەك خنكا

زاری كرمانجی - مێرگەسۆر : لە گوندی چامە سەر بە ناحیەی شێروان مەزن، هاووڵاتیەك لە كاتی مەلەكردن دەخنكێت.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دەست ماڵپەڕی زاری كرمانجی كەوتوونە هاووڵاتیەكە ناوی "گوناڵ كەیفی عادل بەگە"ـە و تەمەنی 20 ساڵە و خەڵكی گوندی هەلانیایە سەر بە ناحیەی شێروان مەزن، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بە مەبەستی مەلەكردن چۆتە سەر رووباری چامە و خنكاوە و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان تیمەكانی بەرگری شارستانی و تیمەكانی مەلەوانی بەردەوام بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە".

زۆرترین بینراو