لە هەریر بەهۆی شەڕ تەقە دوو برا بوونە قوربانی

لە هەریر بەهۆی شەڕ تەقە دوو برا بوونە قوربانی

محەمەد ئامۆکەیی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی کانی چرگان سەر بەشارەدێی هەریر، لەسەر کێشەی زەوی و زار دوو برا دەسترێژی گوللەیان لێکراو یەکیان بەناوی س. ع گیانی لە دەستداو براکەی تریشی بەسەختی بریندارکرا.
جێگای ئاماژە بۆ کردنە پێشتریش ئەو دوو خانەوادەیە چەند جارێکی تریش کێشەیان لە نێوان هەبووە، لە ئێستاشدا تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و پۆلیس و ئاسایشێکی زۆریش لە شوێنی رووداوەكە بڵاوەیان پێکراوە، بۆ ئەوەی رووداوەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

زۆرترین بینراو