لە پشووی جەژن 58 منداڵ لە دایكبوون

لە پشووی جەژن 58 منداڵ لە دایكبوون

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، رێژەی لەدایكبوونی منداڵان لەماوەی هەفتەی رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزانی ئاشكرا كرد.
رێزان باڵەك، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، رایگەیاند " لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان لە نەخۆشخانەكەمان 58 منداڵ لە دایكبوونە، لەوانە 44 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایكبوونەو 17 منداڵیش لە رێگەی نەشتەرگەریەوە بووە، كە لەنێوانیاندا 22 كچ بوونەو 36 رەگەزی كوڕ بوونە".
گووتیشی " جگەلە بەشی لەدایكبوون، كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەكەمان لە ئەركدابوونە بۆ بەڕێكردنی نەخۆش و ئەنجامدانی تیشك و پشكنینەكان و گرتنەبەری چەندین رێكاری تەندروستی پێویست .

 

زۆرترین بینراو