لە پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ بەئیداربوونی سۆران دەكرێت

لە پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ بەئیداربوونی سۆران دەكرێت

زاری كرمانجی-هەولێر:


دوای سەردانی كردنی شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بۆ دەڤەری سۆران لە سەر داواكاری و پێشنیاری هاووڵاتییان، هەرچوار پەرلەمانتاری كوردستان "وەیسی سەعید، خەدیجە عومەر، حەسیبە سەعید، ئەرشەد حوسێن" یادشتنامەیەك  ئاراستەی سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، كە كار لەسەر سەربەخۆیی ئیدارەی سۆران بكرێت، هاوشێوەی ئیدارەكانی تر".
  بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی، ئەم چەند پەرلەمانتارەی كوردستان لە یاداشتنامەكەیاندا بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەیان بەوە كردووە " كە بەهۆی بەرفراوانی سنوورەكە كە هەڵكەوتەی قەزای سۆران بووەتە ناوەندێكی كارگێری بۆ قەزاكانی (چۆمان، مێرگەسۆر، رواندز، سۆران) و پێگەێكی گرنگی ئابوورییشە، بەهۆی هەبوونی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، هەروەها ناوچەكە 30% كەرتی گەشتیاری سنووری پارێزگای هەولێر پێك دەهێنێت و هەموو پێوەرەكانی  بەئیدارە بوونی تێدایە كە وەك ئیدارەیەكی سەربەخۆ ماڵەی لەگەڵ بكرێت". هەروەها ئەوەش خراوەتەروو، كە دەڤەری سۆران لە چوار قەزا پێكهاتووە و شوێنێكی گرنگی ستراتیژی ئابوورییە و هاوسنوورە لەگەڵ هەر یەك لە وڵاتانی ئێران و توركیا، و ژمارەی دانیشتووانەكەی لە سەرووی 350 هەزار كەسەوەیەو شوێنێكی دوورە دەستیشە لە سەنتەری پارێزگای هەولێر، بۆیە پێویستە بكرێت بە ئیدارەی سەربەخۆ

زۆرترین بینراو