لە پەروەردەی رواندز پارەی وانـە بــێــژی دابه‌ش دەکـــرێـــت

لە پەروەردەی رواندز پارەی وانـە بــێــژی دابه‌ش دەکـــرێـــت

محەممەد مەحموود- رواندز ئەمڕۆدووشەممە لەپەروەردەی رواندز پارەی وانەبێژی مامۆستایان بۆ مانگی دوازدەی ساڵی ۲۰۱۹ دابەشدەکرێت.

لەم بارەیەوە سامان عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز بەزاری کرمانجی راگەیاند: ئـاگـاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی بنەڕەتی و دواناوەندی و ئامادەیی و باخچەکانی منداڵان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز دەکەینەوە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لە قوتابخانەکەیان و باخچەکەیان، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی دیوانی پەروەردەی ڕواندز بەشی وردبینی بکەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانە بێژ مانگی (۱۲)ی (۲۰۱۹).

سامان عەزیز گووتیشی:پێویستە بەڕێوەبەر خۆی ئاماددە بێت، بۆ وەرگرتنی پارەی وانە بێژەی.

بیروڕا

زۆرترین بینراو