
لە گوندێكی سنووری مێرگەسۆر چەند گۆزەیەك دەدۆزرێنەوە
زاری كرمانجی : مێرگه‌سۆر: له گوندێكی سنوری قه‌زای مێرگه‌سۆر هاووڵاتیه‌ك له كاتی دروستكردنی باخچەیەك پارچه شوێنەوارێكی كۆن ده‌دۆزێته‌وه دواتر له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێرگه‌سۆر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنەواری سۆران ده‌ست به ڵیكۆڵینهوه كرا له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌واره .
سۆران ئه‌میر، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێرگه‌سۆر به زاری كرمانجی گوت:" هاووڵاتییەكی گوندی کەلۆک سەر بە ناحیەی پیران لە قەزایی مێرگەسۆر لە رێگای قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، هاووڵاتییەك بەناوی (جێگر علی ) ئاگاداری کردینەوە کە لەکاتی دروست کردنی باخچەیەك لەناو خانووەکەی خۆیدا چەندین پارچەی شوینەوار دەدۆزرێتەوە .
گوتیشی:" ئیمە لە فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران ھەڵساین بە ئەنجامدانی ھەڵكۆلین بەپەلە لە بەر کەش و ھەوای ناوچەکە بۆ گواستەوەی شوێنەوارە دۆزراوەکان کە بریتی بوون لە دوو گۆزەی گەورە کەپێ دەچێت بۆ ھەڵگرتنی دانە وێلە بەکارھاتبن، بەگوێرەی رەنگ و پێکھاتە و شێوەی گۆزەکان پێ دەچێت بگەرێتەوە بۆ سەردەمی كۆتایی ئیمپراتۆریەتی ساسانی لە ٢٢٦ز— ٦٥١ز ، واتا ١٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر".
