لە گوندێکی برادۆست بۆ پارێزگاری لە کۆرۆنا گۆشتی ئاژەڵ دەکەنە خێر

لە گوندێکی برادۆست بۆ پارێزگاری لە کۆرۆنا گۆشتی ئاژەڵ دەکەنە خێر

موڕشید برادۆستی - سیدەکان : هاووڵاتییانی گوندی تۆپزاوەی دەڤەری برادۆست, ژمارەیەک ئاژەڵیی ماڵییان سەربڕیووە و بەسەر دانیشتووانانی گوندەکەیان دابەش کردوە .

زریان فەیسەل کە پیشەی مامۆستایە و دانیشتووی گوندی تۆپزاوایە بە زاری کرمانجی گووت" کۆمەڵگەی کوردی بە گشتی موسڵمانە و بڕوای زۆرمان بە خێر و سەدەقە هەیە, لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشدا گرنگ و بایەخ بە خێر و سەدەقە دراوە, لە یەکێک لە فەرموودەکانی پەیامبەری ئیسلامدا" خێرکردن بەڵا و کێشە لادەبات " بۆیە ئەمڕۆ وەک گوندی تۆپزاوا بە مەبەستی تەندرووست بوون و پارێزراویمان لە نەخۆشی کۆرۆنا, هەڵساین بە سەر بڕینی چەند ئاژەڵێک و سەرجەم گۆشتەکەمان بەسەر تەواوی دانیشتووانی گوند دابەش کرد".

زیاتر گووتی" ساڵانێک پێش ئێستا خەڵکی ناوچەکەمان بە سەربڕینی ئاژەڵ هەڵسان بە ئەنجامدانی خێر و سەدەقە بۆ ئەوەی خودای گەورە بارانی بەڕەحمەتمان بۆ ببارێنی, ئەوکات بارانێکی باش باری تا ڕادەیەک وشکەساڵی رزگارمان بوو, هیوا دەخوازین ئەو سەدەقەی ئێمەش پارێزراومان بکات لەو ڤایرۆسە و پشت بەخوا ئەم ڤایرۆسە بەتەواوی ڵەناو دەچێت و ڤاکسین و چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە". شایەنی باسە, لە چەند گوندێکی تری دەڤەری سۆران و ناوچە جیا جیاکانی دیکەی کوردستان بۆ سەلامەتی خۆیان و دانیشتوانان لەو نەخۆشییە, ئاژەڵیان سەربڕیووە و گۆشتەکەیان بە نیازی سەدەقە و خێر دابەش کردووە

زۆرترین بینراو