مارسیلۆ: دەچم لەگەڵ كریستیانۆ یاری دەكەم

مارسیلۆ: دەچم لەگەڵ كریستیانۆ یاری دەكەم

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: لەتازەترین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی (مارسیلۆ)ی بەرگریكاری ریال مەدرید تیشكی خستە سەر داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەو ستایشی چەند ئەستێرەیەكی یانەكەشی كرد.
لەم باریەوە (مارسیلۆ) لە دیمانەیەك كە لە رۆژنامەی (ماركا) بڵاوكراوەتەوە گووتی" هەست دەكەم ئەم وەرزە و ساڵانی رابردووش ئاستێكی باشم لەگەڵ ریال مەدرید پێشكەش كردووە، هەر چەندە چەند ساتێك شوێنەكەم بۆ (فیرلاند میندی) چۆل كرد شوێنی خۆم لە پێكهاتەی سەرەكی لەكیسدا، بۆیە نامەوێ لە یانەكەم بڕۆم, چیڕۆكەكەم دوور و درێژە، تەنها لەو حاڵەتە دەڕۆم كە ریال مەدرید خۆی منی نەوێت و باوەڕیش ناكەم ئەوان پشتم تێ بكەن".
دەربارەی بایەخی یانەی یۆڤانتس مارسلیۆ دەڵێت" شتێكی خۆشە گەر یانەی گەورەی دیكە بایەخت پێ بدەن، دواتر بەگاڵتە گووتی" ئەی من بەقسەی خەڵكی دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا گرێبەستیشم لەگەڵ واژۆ كردن، لەبەر ئەوەی من بێ كریستیانۆ ناتوانم بژیم!، لە راستیدا خەڵك بۆ خۆیان قسەی سەیر سەیر دەكەن".
لە درێژەی قسەكانیدا مارسلیۆ ستایشی ئاستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و هازاردی كرد و گووتی" ڤینیسیۆس هەر بە زووی خۆی سەلماند و تەقیەوە، كەچی هازارد بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی هەموو شتێك بكات، بەڵام ئەو یاریزانێكی نایابە بۆیە دڵنیام زۆر بە هێزەوە دەگەڕێتەوە".
لەكۆتایی قسەكانیدا مارسیلۆ باسی مێسی و رۆناڵدۆی كردو گووتی" ناتوانی باشترین لە نێوانیان دیاری بكەی، 10 ساڵ لەگەڵ كریستیانۆ یاریم كردوە، ئەو لە نێو یاریگە وات لێ دەكات باشترین ئاستت پێشكەش بكەیت، بەڵام مێسی زۆر دەبینی هەر لە شوێنی خۆی وەستاوە، كەچی گۆڵێكت لە هیچەوە بۆ دروست دەكات".

زۆرترین بینراو