مامۆستایەكی زانكۆی سۆران: چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم هەوڵێكە بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی

مامۆستایەكی زانكۆی سۆران: چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم هەوڵێكە بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی

زاری كرمانجی: ماموستایەكی زانكۆی سۆران " هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم، بۆ چاكسازی و كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان، لە ئایندەدا سیاسەتێكی نیشتمانی ئابووری لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات.
د. سانع شەریف شێروانی، ماموستا لە فاكەڵتیی یاسای زانستە سیاسیەكان و بەڕێوەبردن لە زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ریفۆرم یاخود چاكسازی بە واتای چاككردن و بنبڕكردنی گەندەڵی یان كارێكی ناڕەوار و قبول نەكراو لە ناو كۆمەلگەدا. ئەم وشەی چاكسازی یاخود ریفۆرم وشەێكی نوێیە لە ووڵاتە پشكەوتووەكاندا پەیڕەو دەكرێت و ریفۆرمی پەرلەمانی پێ دەوترێت، مەبەستیش لەم هەنگاوە واتا باشتركردنی ژیانی خەڵك بەپێی بنەما ستانداردەكان لە رێگەی دام و دەزگا داراییەكانی حكومەتەوە یان دەوڵەت. ئەمەش دەبێتە هۆی هێنانەكایەی سیاسەتێكی ئابووری بەهێز، خزمەتگوزاری مەدەنی، بەرێوەبردنی دارایی گشتیی لە سەر بنەمای یەكسانی و دادپەروەری".
ئەوەشی خستەروو " ئەو كارنامە چاكسازیەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت بە كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكان و تابەتییەكان بە خانەنشین و ناخانەشینەوە، وەك هەنگاوی یەكەم چاكسازی بڕیارێكی دروست زانستی و رەوایە، چونكە ئەبێتە هۆی بەدیهێنانی دادپەروەری لەرووی پلەی وەزیفیەوە و بەرقەراركردنی بنەمای یەكسانی، بەو پێیەی كە بڕیارەكە هەموو پلە باڵاكان دەگرێتەوە بێ جیاوازی، لە هەمووی گرنگتر ئەبێتە هۆی پێشكەوتنی زیاتری داموو دەزگاكانی حكومەت و بەهێز بوونی چەمكی فەرمانبەر وەكو چینی خوارو و لەسەر فەرماندەر لەرووی نەهێشتنی نادادپەروەری و كە زۆرتر قوربانیدەرە لە كاركردندا. هەروەها سەرچاوەێكی دارایی بەهێزیشە بۆ مووچەو بژێوی خەڵك و فەرمانبەرانی حكوومەت. ئەمەش یەكێكە لە هەنگاوەكانی جێ بەجێكردنی چاكسازی".
گووتیشی " لەلایەكی تریشەوە ئەم بڕیارە كاریگەرێكی زۆر باشی لەسەر رێكخستەوەی بوددجەو داهاتی هەرێم دەبێت، بەو پێیەی كە پێشتر رێژەێكی زۆری داهات بۆ مووچەی پلە باڵاكان و تایبەتاكان دەچوو. گرنگتر لەمەش ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی كە حكومەت بتوانێت لە ئایندەدا سیاسەتێكی نیشتمانی ئابووری لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، كە ببێتە هۆی پێشكەوتنی هەرێم لەرووی ژێرخانی ئابووری و كۆمەڵایەتی و بوژانەوەی بازاڕی كاری فرۆشتن و كڕین. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پشتگیری دەكرێت و دەبێتە جێی بایەخ، بەمەش وایان بۆ دەردەكەێت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، زۆر بە هێزە كە شەفافانەو یاساییانەو دادپەروەرانە ممارسەی سەرچاوە داراییەكانی خۆی دەكات و هەوڵ بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی دەدات.

زۆرترین بینراو