مانگی رەمەزان بۆ نیشاندانی دراما كوردیەكان تایبەتمەندی خۆی هەیە

مانگی رەمەزان بۆ نیشاندانی دراما كوردیەكان تایبەتمەندی خۆی هەیە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ساڵانە زیاتر لە هەموو مانگەكانی تر دراما كوردیەكان لە تیڤیەكان پەخش دەكرێن بۆ ئەمساڵ ژمارەیەك درامای نوێ رۆژانە نیشاندەدرێن.
ئەڤین عەبدوڵڵا، ئەكتەری دراما كوردیەكان بە زاری كرمانجی گووت :" لە كوردستان بەتایبەتی لە مانگی رەمەزان دراما كوریەكان تایبەتمەندی خۆی هەیە بەهۆی ئەوەی هەموو خێزان پێكەوە كۆ دەبنەوە، ئەمەش بۆتە كولتور، كە دوای بەربانگ پێكەوە سەیری تیڤی بكەن بەتایبەت دراما كوردیەكان".
ئەوەشی گووت :" سەیركردنی دراما كوردیەكان زیاتر خێزانیە و تامێكی تایبەتی هەیە، هەر بۆیە بینەری دراما لە رەمەزاندا زیاترە.
ئەڤین عەبدوڵڵا، زیاتر گووتی:" بۆ ئەمساڵ ژمارەیەك درامای نوێ شەوانە لەسەر كەناڵە كوردیەكان پەخش دەكرێن و بینەرێكی زۆری هەیە هیوادارم نیشاندان و پەخشكردنی درامای كوردی بەردەوامبێت و سەركەوێت بەسەر درامای دوبڵاژكراوی بیانی".

زۆرترین بینراو