مانیو نرخی فرۆشتنی پۆگبا كەم دەكاتەوە

مانیو نرخی فرۆشتنی پۆگبا كەم دەكاتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و داڕمانی باری دارایی یانە گەورەكانی ئەوروپا و نزیكبوونەوەی تەواوبوونی گرێبەستەكەی یانەی مانچێستەر یۆنایتد بڕیاری داوە داشكان بۆ نرخی پۆگبا بكات و بەنیوەی ئەو نرخە بیفرۆشێت كە پێشتر داوای دەكات.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرتس)ی ئینگلیزی ئۆلی گۆنار شۆلشایەر راهێنەری شەیتانە سوورەكان هەوڵی خۆی دەدات گرێبەستی یاریزانە فەڕەنسییەكە بۆ وەرزێكی دیكە تازە بكاتەوە، بەڵام ئەگەر پۆگبا رازی نەبێت ئەو كاتە یانەكە ناچار دەبێت بە 65 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت جا بەیانەی ریال مەدرید بێت یان بە یانەی یۆڤانتس, لەبەر ئەوەی مان یۆنایتد نایەوێ یاریزانەكە دوای وەرزێكی دیكە بەخۆڕایی بڕوات، بۆیە ئەوكاتە ركابەری لەنێوان ریال و یۆڤی دەبێت لەسەر ئەوەی كێ دەتوانێ پارەكە زوو دابین بكات و مووچەیەكی باشیش بە یاریزانە فەڕنسییەكە بدات.
جێی ئاماژەیە، پۆل پۆگبا دوای گەڕانەوەی زێدان بە ئامانجێكی سەرەكی یانەی ریال مەدرید دیاری كرابوو, بەڵام داواكارییە زۆرەكانی مان یۆنایتد لە فرۆشتنی پۆگبا و دەركەوتنی ڤاڵڤێردی كارەكەی دوا خست و ریال مەدریدی لەسەر گرێبەستەكە سارد كردەوە.

زۆرترین بینراو