مانی لە لیڤەرپوول دەڕوا

مانی لە لیڤەرپوول دەڕوا

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵیە وەرزشییەكان: چوارشەممەی رابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە قۆناغی دووەمی ئەو پاڵەوانێتیە و لە یاری گەڕانەوەدا یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ كرد و بەو هۆیەەوە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی ئەو یانەیە دەیەوێ ریزی ڕیدز جێبهێڵێت.
هەرچەنە یانەی لێڤەرپوول بۆ یارییەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ یەكێك بوو لە بەهێزترین ركابەرەكان بۆ بردنی نازناوەكە، بەڵام لەسەر دەستی كوڕانی سیمیۆنی ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ.
لە ئێستادا ئەركی بەرپرسانی یانەی لێڤەرپوول زۆر قوڕسە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سێ هێرشبەرەكەی پێشەوەی بكات، كە ئەوانیش سەڵاح و مانێ و فێرمینیۆن هەریەكەیان لە لایەن یانەیەكەوە گرنگیان پێدەرێت.
راپۆرتی رۆژنامە ئینگلیزییەكان باس لەوە دەكەن كە سادیۆ مانێی یەكێكە لەو یاریزانانەی بە ئەگەری زۆرەوە ریزەكانی یانەی لێڤەرپوول جێ دەهێڵێت لە مێركاتۆی هاوینەدا.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو