ماڵی هەریر كارەكانیان فراوانتر دەكەن

ماڵی هەریر كارەكانیان فراوانتر دەكەن

راپۆرت محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: ماڵی هەریر بۆ كار و چالاكی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و تەندروستی بە ئامانجی خزمەتكردنی خەڵكی دەڤەری هەریر و دەوروبەری لە ساڵی 2015 لە لایەن كەسایەتی دیاری ناوچەكەو كوردستان، عەلی حسێن، دامەزراوە و ئامانجەكانی لە چەند سێكتەرێك خۆی دەبینێتەوە وەك بوارەكانی رۆشنبیری و هونەری و وەرزشی و هاندانی بواری پەروەردە و تەندروستی و بواری كۆمەڵایەتی، لەپێناو خزمەتكردن و پەرەپێدانی توانا مرۆییەكانی دەڤەری هەریر هەوڵ دەدا.
ئەحمەد محەمەد، گەنجێكی هەریرە دەڵێت" ماڵی هەریر بە ماڵی هەموو گەنجانی شارەكە دەزانین و لەو كاتەی دامەزراوە زۆر شتی لە بواری جیاجیا بۆ خەڵكی ناوچەكە كردووە.
ئەو گەنجە ئەوەشی گووت" هیوا خوازین ماڵی هەریر زیاتر كار لەسەر گەڕانەوەی ئومێد بۆ گەنج بكات، ئەكەر سەیركەین ئێستا گەنجان بێ هیوا بوونە، ئەوان دەتوانن لە رێگەی خول و سمینارەوە ئەو كارە بكەن.
حەمەدەمین رەسول، دەڵێت"ناوە ناوە ماڵی هەریر، لە رێگەی تیمێكی پزیشكی نەخۆشەكانی سنوورەكە دەپشكنێت، خۆم یەكێكم لەو كەسانە هەمووجار ئاگادار دەكرێمەوە و دێم بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەر، بۆیە لێرەوە سوپاسی دامەزرێنەری ئەو ماڵە دەكەم و هیوا دارم لە داهاتوو كاری باشتر بكەن لەبەر ئەوەی خەڵك هەژارەو هەیە توانای ئەوەی نیە بچێتە نۆڕینگە تایبەتەكان.
سەرپەرشتیاری ماڵی هەریر، ئاماژە بەوەدەكات" ماڵی هەریر ئەو شوێنەیە كە هەموومان دەبێ خۆمان بە خاوەنی بزانین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ئامانجانەی كە لە پێناویدا دامەزراوە بەدەست بێنین، كە بریتییە لە خزمەتكردنی خەڵكی دەڤەری هەریر و دەوروبەری بەرنامەی كاری ماڵی هەریر، لەپێناوی خزمەتكردن و پەرەپێدانی توانا مرۆییەكانی ناوچەكە تێدەكۆشێ و لە داهاتوو‌شدا بەپێی توانا ئەم بەرنامەیە فراوانتر دەبێ بۆ ئەوەی خزمەتی زۆرترین لایەنەكانی ژیان و ژیاری خەڵكی ئەم دەڤەرە بكات.
ئەوەشی خستە روو" بەشێوەیەكی گشتی دەكرێ ئامانجەكانی ماڵی هەریر چەند خاڵەی خوارەوە شیبكەمەوە، ئەوانیش هاندانی رێكخراوەكانی خێرخوازی و كەسانی سەرمایەداری نیشتمانپەروەر كەرتی تایبەت بۆ بەگەڕخستنی سەرمایە بە ئامانجی بوژانەوە و پەرەپێدانی دەڤەری هەریر و دەوروبەری لە لایەنەكانی كلتووری و تەندروستی و كۆمەڵایەتی و دروستكردنی دەرفەت بۆ پەرەپێدانی بەهرە و توانای گەنجان لە بواری رۆشنبیری لەرێگەی وۆركشۆپ و سیمنار و دابینكردنی كتێب و سەرچاوە زانستییەكانی سەردەم، هەروەها هاندان و پاڵپشتیكردنی بواری وەرزشی لە دەڤەری و هەریر و دەوروبەری بە دابینكردنی پێداویستی بۆ تیپەكانی وەرزشی ئەم دەڤەرەو هۆڵی وەرزشی و مەلەوانگەی ماڵی هەریر كە هەموو پێداویستییەكانی بۆ دابینكراوە لەخزمەت منداڵانی شەهیدە سەربەرزەكانی هەریر و باسرمە بەسەرجەم گوندەكانیشەوە.
ئەوەشی گووت" دابینكردنی خەرجیی و پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی كار و بەرنامەی ماڵی هەریر، بەشێك لەخانەوادەكەمان دابینی دەكەن تابیەت (سەعدون) (خالید خۆشناو) و براكانی دابینی دەكەن، بەشێكی تری هەندێ كەسی سەرمایەداری كەسوكاری ئێمەو خزمانی ناوچەكە و خواپێداوی تری مرۆڤ دۆست هاوكاری ئەم پرۆژەییە دەكەن.
سەرپەرشیتاری ماڵی هەریر، لە كۆتای باس لەوەش دەكات" تا ئێستاش ماڵی هەریر لەچوارچێوەی ئامانجە گشتییەكانیدا لەم بوارانەی خوارەوە كار و چالاكی بەجێ گەیاندووە لەبواری تەندروستیدا ساڵانە چەند جارێك بەپێی توانا، هەر جارەی تیمێكی پزیشكی لە (5-7) دكتۆری ناودار و شارەزا و بەتوانا لە پسپۆری جیاجیا كە خەڵكی كەمدەرامەت بۆیان زەحمەت بێت چاویان پێی بكەوێت، لەگەڵ ئۆتۆمبیلێكی ئەمبۆڵانس بۆ گواستنەوەی نەخۆش و دەرمانی بەنرخ، لە بەیانییەوە تاكو ئێوارە لە ماڵی هەریر، لە پێشوازی و خزمەتكردن و چارەسەری نەخۆشەكان دەبن، بۆ ئامێرەكانی پشكنینی پزیشكی وەك تیشك و سۆنار و دڵ و پێداویستییەكانی تر سەنتەرێكی پزیشكی لە نزیك ماڵی هەریرە، كە زۆربەی ئامێرە پزیشكییەكانی تێدا دەستەبەرە،‌ بە سوپاسەوە، ئەوانیش ئامادەییان دەربڕیوە لەو رۆژەدا بێ بەرامبەر پشكنینەكان بۆ ئەو نەخۆشانە بكەن، هەوڵیش دەدەین بەپێی توانا هەندێجار پسپۆری پزیشكی دەرەوە بهێنین بۆ ئەم خزمەتە.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو