منداڵان بەر لە قسە كردن پیتەكان دەناسن

منداڵان بەر لە قسە كردن پیتەكان دەناسن

لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا هاتووە كە منداڵان بەر لە قسە كردن هەوڵی رێكخستنی پیتەكان دەدەن تا بە تەواوەتی ئاشنای دەبن و دواتر هەوڵی قسە كردن دەدەن. لەو لێكۆڵینەوەدا كە گۆڤاری (برۆسید نەجز) سەر بە ئەكادیمیای زانستی ئەمەریكی بڵاوی كردۆتەوە تیایدا هاتووە كە ماوەیەكی زۆر بەر لە قسە كردن منداڵان پرۆڤە لەسەر چۆنیەتی و شێوازی قسەكردنیان دەكەن، هەر لە 9هەفتەی تەمەنیاندا جۆرێك لە راهێنان لەسەر چۆنیەتی گوێگرتن و جوڵەكان ئەنجام دەدەن و لە 11 هەفتەشدا هەوڵی دەربڕینی بەشێك لەو پیتانەی گوێبیستی دەبن دەدەن.

بیروڕا

زۆرترین بینراو